گۆڕانکاری لە مووچەی هەندێک لە کارمەندان ڕەت دەکرێتەوە
پەیامی کورد ... په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری ده‌نگۆی گۆڕانکاریکردن لە ده‌رماڵه‌ی کارمەندانی ناوخۆ، ته‌ندرووستی و مامۆستایان ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت، ته‌نها سیستەمی ده‌رماڵه رێكده‌خرێته‌وه.
سه‌ركۆ ئازاد، ئه‌ندامی لیژنی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "به‌هیچ جۆرێك ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و ناوخۆ له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یاسای چاكسازی كه‌مناكرێنه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه دوورن له‌راستیه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، چه‌ندجارێك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت تایبه‌ت به‌موچه‌ی هێزه‌كانی ناوخۆ گفتوگۆیانكردوه و "دڵنیاییان پێداون"، كه گۆڕانکاری لە ده‌رماڵه‌كانیان ناكرێت، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها رێكخستنه‌وه به‌ده‌رماڵه‌ی به‌شێكی كه‌می فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، "ده‌رماڵه‌ی هه‌ریه‌كە له مامۆستایان، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌هیچ جۆرێك ده‌ستكاری ناكرێن".
دوێنێ په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دوه‌می بۆ پرۆژه‌یاسای چاكسازی ئه‌نجامداو بڕیاره پێنجشه‌ممه‌ش خوێندنه‌وه‌ی سێیه‌م و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌وپرۆژه‌یاسایه به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌رانیشه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی، "به‌شێك له فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه وه‌رده‌گرن شایسته نیین، به‌شێكی دیكه‌شیان شایسته‌ی ده‌رماڵه‌ن و هیچ ده‌رماڵه‌یه‌كیان نییه، به‌گشتی ئه‌و جۆره ده‌رماڵانه رێكده‌خرێنه‌وه".