نێچیرڤان بارزانی: بەغدا بەردەوامدەبێت لە ناردنی پارەی مووچە
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند : له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، تاوتوێی چه‌ند پرسێك كراوه كه بریتی بوون له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خانووه نایاسایی و زێده‌ڕۆییه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ كێشه، چونكه ئێمه ده‌خوازین كه پڕۆسه‌یه‌كی بێ كێشه و گرفت به‌ڕێوه‌بچێت.
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: له ئێستادا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه بۆ ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پرۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه بۆ په‌سندكردن،هیواداریشین به‌زووترین كات پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
نێچیرڤان بارزانی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چوونی شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا گوتی: چوونی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و بانگهێشته هات كه وه‌زیری ئابووری توركیا بۆ وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستانی ناردبوو. له په‌راوێزی ئه‌و كۆنفرانسه‌شدا دیاره فرسه‌تێك هه‌بوو، له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌ركۆمار قسه‌یان كردووه. ئێمه خۆشحاڵین به‌وه. ئێمه به ته‌ئكید چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی دیكه‌شین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ئاسایی ببێته‌وه كه تا ئێستاش به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌ڕوات.
هه‌روه‌ها گوتی: توركیا وڵاتێكی گرنگه بۆ ئێمه و هه‌میشه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری ئه‌وه بووه كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: خۆشحاڵین به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌رێم و تاران، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له په‌یوه‌ندی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی توركیا بۆ شاری سلێمانی.
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجۆمەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆک وەزیران گوتی: ئاواته‌خوازین پڕۆسه‌كه بێ كێشه ئه‌نجام بدرێت.