نێچیرڤان بارزانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی گۆڕانی په‌سه‌ند كرد.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو به پله‌ی وه‌زیر، له 15ی ئۆكتۆبه‌ری 2015ـه‌وه، وهزیرهكانییان له پۆسته‌كانییان دوورخرانه‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانیش به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌بران.
به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانیش، بڕیاریاندا به فه‌رمی نامه‌ی ده‌ست له كاركێشانه‌وه پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15/2/2018 ده‌ست له كاركێشانهوهكانییان په‌سه‌ند كرا.
گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خاوه‌ن چوار وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك بوو ئه‌وانیش وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و ئابووری، ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، پێشمه‌رگه، بازرگانی و ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پێ‌درابوو