نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه
پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی: هیوادارین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "پێشوازی له لوتكه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به‌ئاماده‌بونی وڵاتانی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی"، باسی لەوەشکرد: "ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرنگ ده‌نرخێنین".
نێچیرڤان بارزانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "پێشوازی له لوتكه‌ی باڵای به‌غدا ده‌كه‌ین و ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرنگ ده‌نرخێنین، ئومێده‌واریشین ئه‌نجامی لوتكه‌كه خزمه‌تی سه‌قامگیریی و مافی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق بكات".
له‌و په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكردوه، "هیوادارین كۆبونه‌وه‌ی لوتكه رۆڵی پێشڕه‌وی بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه و ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ زیاتر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان".
رۆژی شەممە لوتكه‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به به‌شداری 9 وڵات به‌ڕێوه‌چوو، له‌وتاری ده‌ستپێكدا مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له قۆناغی رابردودا له‌سه‌ر ئاستی جیاواز روبه‌ڕوی ئاڵنگاریی گه‌وره بوه‌وه، به‌ڵام توانی هه‌نگاوی فراوان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ئاڵنگارییانه بنێت.