TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه‌

سارا
Yazar
📅 24 Ocak 2020 20:35

پەیامی کورد    ...     نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ یۆنان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان زه‌مینه‌ و ژینگه‌یه‌كى له‌بارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارییه‌ و كه‌رتى تایبه‌تى یۆنانى هه‌موو ده‌رفه‌تێكى بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌.

له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی  له‌ داڤۆس، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ٢٤/١/٢٠٢٠  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانى یۆنان كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌، گرینگی هێوركردنه‌وه‌ى ئاڵۆزییه‌كان و پێویستی به‌رده‌وامی ئه‌ركى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ یۆنان و ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى یۆنانى له‌ هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌، خرانه‌ به‌ر باس.

Paylas: