TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر دۆخی ناوچه‌که‌ ‌تاوتوێ ده‌که‌ن

سارا
Yazar
📅 29 Ekim 2019 19:32

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ  محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر کۆبووه‌وه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٩/١٠/٢٠١٩، هه‌ردوولا دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ئه‌منی و سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ ده‌وحه‌ و زه‌مینه‌ی له‌باری وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی کوردستان بۆ که‌رتی تایبه‌تی قه‌ته‌ری و هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی کونسوولخانه‌ی قه‌ته‌ر له‌ هه‌رێمی کوردستان، تاوتوێ کرد.

دۆخی سووریا و لێکه‌وته‌ و کاریگه‌رییه‌کانی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌  باڵیۆزی عێراق له‌ ده‌وحه‌ و باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌ به‌غدا تیایدا به‌شدار بوون.

Paylas: