TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران‌ ده‌كات

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2022 19:26
پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران‌ ده‌كات

به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیرۆزبایى له‌ محه‌مه‌د ئه‌‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدۆڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسی دروست له‌ ووڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى ووڵات بێت و عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیری سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/10

 

Paylas: