TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسى كۆبووه‌وه‌

سارا
Yazar
📅 06 Ağustos 2021 18:10

پەیامی کورد      ...     نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسى كۆبووه‌وه‌

له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانەکەیدا بۆ تاران، سەر لەبه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/8/6 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسى، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامی ئێران كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان و شاندى یاوه‌رى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون، په‌یوه‌ندییه‌‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی ئێران، دۆخى عیراق و هه‌رێمى كوردستان و ئێران، ئارامى و سه‌قامگیرى و بواره‌كانى هاریكاری هاوبه‌ش، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا ئاماژه‌یان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامی ئێران كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وكردنى بواره‌كانى په‌یوندی هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تى بره‌ودان به‌ بوارى ئاڵوگۆڕى بارزگانى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیری سنووره‌كان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى.

دوایین پێهشات و په‌ره‌‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

Paylas: