TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 24 Nisan 2021 18:31

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە   

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵڕۆژی بۆردوومانکردنی قەڵادزێ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به‌ شكۆوه‌ یادى ٤٧ ساڵه‌ى شه‌هیدانى قه‌ڵادزێ ده‌كه‌ینه‌وه".

ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتەری خۆی رایگەیاند، "له‌ بۆردوومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى رژێمى ئه‌وساى عێراق ١٢٣ هاووڵاتى و فه‌رمانبه‌ر و قوتابى و مامۆستاى زانكۆ شه‌هید و زیاتر له‌ ٤٠٠ى دیكه‌ش بریندار بوون. سڵاو و دروود بۆ گیانى پاكیان ده‌نێرین".

شارۆكەی قەڵادزێ‌ دوای بۆردمانەكەی ساڵی ١٩٧٤ و ڕاپەڕینەكەی ساڵی ١٩٨٢، ماوەی نۆ ساڵ بە وێرانكراوی مایەوە، ئەوەیش بەهۆی دانانی هێڵی سوور لەو ناوچەیە لەلایەن ڕژێمی بەعس، دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ جارێكی تر ئەو شارۆكەیە ئاوەدان كرایەوە.

 

Paylas: