نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتی به‌ریتانیا كرد
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى گشتی به‌ریتانیا كرد .
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/6/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جەیمس سۆرنتن، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا له هه‌ولێر كرد.
له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كان و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا و ڕێكاره‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و كاریگه‌رى و لێكه‌وته هه‌مه‌لایه‌نه‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر دۆخى ئابوورى، تاوتوێ كران. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه دۆخى وڵات ده‌خوازێت كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ چاره‌سه‌ر بكرێن و هیواى خواست له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى موسته‌فا كازمى له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور بگه‌نه چاره‌سه‌ر.
به‌هێزبوونه‌وه و هێرشه‌كانى تیرۆرستانى داعش ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌خت له پێویستیى بوونى میكانێزمێكى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م مه‌ترسییه جدییه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ‌دا كرایه‌وه.
لاى خۆیه‌وه كونسولى گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر خواستى شانشینى یه‌كگرتووى بۆ پاراستن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و هیواى خواست كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كان بتوانن له هه‌رێمى كوردستان ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزارى به‌ده‌ست بهێنن و له ژێرخان و بواره جیاكانى دیكه‌دا كار و هاوبه‌شى بكه‌ن.
به‌رنامه‌ى كارى حكوومه‌تى عێراق و جه‌ختكردنه‌وه‌ى هه‌ردوولا له پشتگیرى بۆ سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، به‌رده‌وامیى پرۆسه‌ى چاكسازى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.