نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى دامه‌زراندنى يهكیتی مامۆستايانى كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ يادى دامه‌زراندنى يهكیتی مامۆستايانى كوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
له يادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يهكیتی مامۆستايانى كوردستاندا، گه‌رمترين پيرۆزبايى له يهكیتی مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كورستان ده‌كه‌م، هيواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم، به ڕێز و پێزانينه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانيدان و تێكۆشانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، دهڕوانين.
مامۆستايانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديشدا هه‌ميشه پێشه‌نگانه، ڕۆڵێكى ديار و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاكى كوردستانيدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترين و سه‌ختترين ڕۆژگاريشدا ده‌ستيان له ئه‌رك و په‌يامى پيرۆزى په‌روه‌رده‌يى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگيز نه‌يانهێشتووه ڕۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه.
مامۆستايان كه يه‌كێك له گرنگترين توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كي پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كن، به‌دڵنياييه‌وه شايسته‌ى ژيان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ مافه‌كانيان دووپات دهكهينهوه. سوپاسيان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونيان ده‌گوشم و پيرۆز و شكۆدار بێت يادى دامه‌زراندنى يهكیتی مامۆستايانى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
14/5/2020