TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیارەکی پەرلمانی بەلجیکا لە سەر ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەک جینۆساید کرد

Navas Jan
Admin
📅 17 Temmuz 2021 13:28

پەیامی کورد … نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە بڕیارەکی پەرلمانی بەلجیکا لە سەر  ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەک جینۆساید کرد

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە پەرلەمانی بەلجیکا بە هەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەم دەدات و ڕای گەیاند پێشوازیی لێ دەکەم.

 

نێچیرڤان بازرزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 16/7/2021 لە پێگەی خۆی لە تۆی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە: "ناساندنی کۆمه‌ڵکوژیی ئێزدییان وه‌ک جینۆساید له‌ په‌رله‌مانی به‌لجیکا هه‌نگاوێکی گرنگه، پێشوازیی لێده‌که‌م."

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە: "هیوادارم ‌په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هه‌نگاوی وا بنێن و ببێته‌ هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانییان".

Paylas: