TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە جۆزێپی کۆنتی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کرد

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2019 01:19

جۆزێپى كۆنتى، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيتاڵيا له‌ چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ به‌ سه‌ردانێكی فەرمی گه‌يشته‌ هه‌ولێری پایتەختی هەرێم و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

جێگای باسە کە نێچیرڤان بارزانی و  و ژماره‌يه‌ك له‌ بەرپرسانى باڵاى حكوومه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ئامادەبوون لە مه‌راسيمى پێشوازيكردنی جۆزێپى كۆنتى.

رۆژانی رابردوو سه‌رۆكوه‌زيرانى ئيتاڵيا بە سه‌ردانێک گه‌یشتە به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆكۆماری عێراق و كۆببووه‌وه‌.

هاوکات بڕیارە كۆنتى هەر لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆببێتەوە.

Paylas: