TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 27 Eylül 2020 18:53

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەکات

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27/9/2020 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانی عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منی عێراق، چالاكیى چه‌كداریى دژى باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ووڵاتان له‌ به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌كان و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى ماده‌ى (140)ى ده‌ستوور و ئه‌ركى هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژى داعش له‌ عێراق، تاوتوێ كران.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پێویستى و كاركردن بۆ پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى ووڵاتان له‌ به‌غدا و گرنگی هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر و چالاكییه‌كانى داعش تا دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ له‌ناوبردنى یه‌كجارییان، كرده‌وه‌.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوون.

Paylas: