Kurdistan
نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا
پەیامی کورد ... نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆککۆمار، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ عادل عەبدۆلمەهدی، سەرۆکوەزیران، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمار و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە.
ئەوە یەکەم سەردانی نێچیرڤان بارزانییە بۆ بەغدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 10ـی ئەم مانگە سوێندی یاسایی خوارد.