TR KU SO
FB X
Kurdistan

کاڵکان : ٢٦ ساڵە یەکیتی خیانەتی لێکردووین

سارا
Yazar
📅 29 Mayıs 2018 16:28

پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە " پەکەکە "  ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازییه‌ كه‌ ئۆپۆزسیۆنی ووڵاتی توركیاییه‌ ، كه‌ له‌ شاخه‌كانی كوردستان بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازی كردوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كانیش کەوتوەتە شه‌ڕی چه‌كدارییەوە

دۆران كاڵكان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە ، ڕایگه‌یاندووه‌ : یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ ماوه‌ی 26 ساڵی ڕابردوودا خیانەتی لێکردووین ، بۆیه‌ ئێمە یه‌كێتی بە هێزێكی باش نازانین له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌.

له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی یه‌كێتی شه‌ڕی چه‌كداریان هەبووه‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاش له‌ نێوانیاندا كوژراون و ئەمانەش لە سەر سیاسەتە ناڕاستەکانی یەکیتی و ساڵەها خیانەتی ئەواندا دەبینین.

Paylas: