TR KU SO
FB X
Kurdistan

چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا بوو

Navas Jan
Admin
📅 29 Ekim 2020 16:35

پەیامی کورد ... چۆنێتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشکرا بوو 

 

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت دەست بە قەرز وەرگرتنه‌وه‌ی قه‌رزی ناوخۆیی ده‌كرێتەوە بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە مووچەی فەرمانبەران دابین بكرێت .

 

لەمبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لیژنەكەیان لەگەڵ تیمێكی وەزارەتی دارایی كۆبوونەتەوە، بۆ ئەوەی نوێترین زانیارییەكان دەربارەی قەرز وەرگرتن و ئەو بڕە پارەیە بزانن كە وەك قەرز داواكراوە.

 

ناوبراو وتیشی: دوای ئەوەی گۆڕانكاری لە داواكارییەكە دەكرێ، دەستبەجێ بڕیار لەسەر ئەو یاسایە دەدرێت، كە تایبەتە بە قەرز وەرگرتن، بەڵام لە شێوەی قەرزی ناوخۆیی دەبێت، چونكە عێراق توانای وەرگرتنی قەرزی دەرەكی نییە، بەو پێیەی كە قەرزێكی زۆری دەرەكی لەسەر كەڵەكەبووە، بۆیە ناچاری وەرگرتنی قەرز ناوخۆییه‌.

Paylas: