ناتۆ: ناتۆ لە عێراق رۆڵی هێزەكانی ئەمریكا ناگێڕێت
ناتۆ: ناتۆ لە عێراق رۆڵی هێزەكانی ئەمریكا ناگێڕێت
نوێنەری ناتۆ لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانی سەربە ناتۆ بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان و راوێژ بە سوپای عێراق، بەڵام رۆڵی هێزەكانی ئەمریكا ناگێڕن.
فریق روكن پیری ئۆلسن نوێنەری ناتۆ لە عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی ئاسمانیی ئاسیا وتی: هێزەكانمان لە عێراق لە ٣٠٠ سەرباز زیاترە، جگە لە جەنگ ئەركێكمان هەیەو لەو كۆبوونەوانەی كە لە مانگەكانی داهاتوودا ئەنجامی دەدەن ئەو دامەزراوانە دیاریی دەكەن كە مەشق و راهێنان و كاری راوێژیان پێ دەكەن.
ئەوەششی خستەڕوو: بەدڵنیایییەوە ناتۆ لە عێراق رۆڵی ئەمریكا ناگێڕێت و بەمەبەستی پشتیوانیكردنی هێزەكانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بەرگرتن لە گەڕانەوەی داعش، بڕیارمانداوە ئەركی ناتۆ لە عێراق فراوان بكەین و ژمارەی كارمەندانمان لە ٥٠٠٠ وە دەگەیەنینە چوار هەزارو چالاكی مەشقەكانمان زیاتر لەگەڵ دامەزراوەكانی عێراق و لە ناوچەكانی دەرەوەی بەغدا دەبێت.