TR KU SO
FB X
Kurdistan

نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئاوارە هەڵاتووەكان لە سودان ئاشكرادەكات

Navas Jan
Admin
📅 29 Nisan 2023 14:50

پەیامی کورد... نەتەوە یەكگرتووەكان ژمارەی ئاوارە هەڵاتووەكان لە سودان ئاشكرادەكات


نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، لانیكەم 50 هەزار كەس لە خەرتوم و ناوچەكانی رووبەڕووبوونەوە ئاوارەبوون.

ئەكسیل بیشۆب، نوێنەری كۆمسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری ئاوارەبووان لە سودان هۆشداریدا لەو مەترسییانەی رووبەڕووی ئاوارەبووان لە سودان و هەڵاتووان لە شەڕ دەبێتەوە.

وتیشی، “راپۆرتمان پێگەیشتووە دەربارەی ناچاربوونی نزیكەی 33 هەزار كەس بە هەڵاتن لە خەرتوم و گەڕانیان بۆ شوێنی ئارام لە خێوەتگاكانی ئاوارەبووان لە ویلایەتی نیلی سپی، سەرەڕای دوو هەزار ئاوارەی دیكە بۆ خێوەتەكانی قەزارف (رۆژهەڵات) و پێنج هەزاری دیكە بۆ شاری كسلا (رۆژهەڵات) لەوەتەی دەستپێكردنی رووبەڕووبوونەوەكانەوە بەر لە دوو هەفتە”.

ئاشكراشیكرد، لەنێو 20 هەزار كەس كە بۆ وڵاتی چاد-ی دراوسێ هەڵهاتوون (حەوت هەزار و 500 كۆچبەر هەن كە نیشتەجێبووی سودان بوون”.

نوێنەرەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتیكردەوە، ئەو كۆچبەرانە جارێكی دیكە هەڵاتوون بۆ پاراستنی ژیانیان، وەك ئاماژەیەك بۆ هەڵاتنی یەكەمجاریان لە وڵات و شوێنی نیشتەجێبوونی یەكەمیان بۆ سودان.

Paylas: