TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوی هاوبەشی پارتی و یەکیتی بڵاو کرایەوە

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2018 22:51

پەیامی کورد ...  ئەمڕۆ سێشەممە 11/12/2018 ھەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە ھەولێر کۆبوونەوە. 

چەند بابەتێکی گرینگ و ھەستیار گفتوگۆیان لەسەر کرا: 

یەکەم: ڕێکخستنەوەی باشتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکیتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە ئاستی پێویستی قۆناغەکەدا بێت لەڕووی سیاسی و ئابووری و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانەوە بە ‌شێوەیەک کە پشتیوانی بەھێز بێت بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. 

دووم: پێکەوەکارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فێدراڵی لە ھەموو ئاستەکاندا، لابردنی بەربەستەکان بۆ زیاتر بەرەوپێشەوەچوون لە چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان و ھەموو ئەو با‌بەتانەی کە ناکۆکییان لەسەر ھەیە، لەگەڵ ئامادەبوونی کورد لە بەغدا بە شێوەیەکی کارا و بەھێز. 
سێیەم: دانانی لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکان بە ‌شێوەیەکی گشتی بۆ ھەبوونی ھەڵوێستی ھاوبەش دەربارەی چۆنیەتی مامەڵە و دیدگای ھاوبەش سەبارەت بە عێراق و ناوخۆی کوردستان و دەوروبەر، ھەروەھا بەرچاوڕوونی لەسەر ڕووداو و پێشھاتەکان. 
چوارەم: پشتگیریکردن لە لیژنەی تایبەت بە پێکھێنانی کابینەی نۆیەم و ئۆرگانەکانی دیکە بۆ دابینکردنی سەقامگیری و حوکمڕانی سەرتاسەری لەسەر بنەمای یاسا و ‌ھاوبەشیی ھەموو ئەو حزبانەی کە بەشداری لە کابینەی داھاتوودا دەکەن. 

پارتی دیموکراتی کوردستان 
یەکیتی نیشتمانی کوردستان
١١| ١٢| ٢٠١٨

Paylas: