TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراویێك لە بارەگای بارزانی یەوە

سارا
Yazar
📅 11 Aralık 2023 05:24
پەیامی کورد  ...  ڕاگەێندراویێك لە بارەگای بارزانی یەوە

سەبارەت بە بابەتی میكانیزمی دابەشكردنی كورسیی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و بوونی هەندێ هەوڵ بۆ گۆڕین و دەستكاریكردنی كورسی و مافەكانی پێكهاتەكان و چۆنیەتی بەشدارییان لە هەڵبژاردن، تێڕوانینی سەرۆك بارزانی بەم شێوەیەیە كە پێویستە ڕێگە بەوە بدرێت پێكهاتەكان خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن و هیچ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بەسەریاندا نەسەپێندرێت. پێكهاتەكان بەشێكی ئازیز و گرینگی كۆمەڵگەی كوردستانین و نابێ ئیستحقاق و مافەكانیان تێكهەڵی هیچ بەرژەوەندییەكی سیاسی و نادادپەروەرانە بكرێت.

بارەگای بارزانی
10ی كانوونی یەكەمی 2023

Paylas: