TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەێندراوێک لە لایەن وەزارەتی کاروباری ئائینی و ئەوقافی هەرێمی کوردستانەوە

سارا
Yazar
📅 08 Mayıs 2020 15:26

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بەپێی رێنمایی و هەلومەرجی گونجاوی تەندرووستی، رۆژی ١١ی ئەم مانگە بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دەدرێت.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، "لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠  بەپێی رێنمای و ئەگەری هەلومەرجی گونجاوی تەندرووستی، لێژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیار لەسەر كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان دەدات."
باسی لەوەشكردووە، ئەم رێكارانەی كە لەمەودوا پەیڕەودەكرێت لەپێناوی ئەوەیە كە ھەموولایەك ئەرك و بەرپرسیاریەتی ئایینی نیشتیمانی لە ئەستۆبگرن بۆ پاراستنی تەندرووستی ھاووڵاتیانی ئازیزمان.
زیاتر لە دوو مانگە، بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، دەرگای مزگەوتەكان و زۆرێك لە شوێنە گشتییەكان داخراوە.

Paylas: