TR KU SO
FB X
Kurdistan

ڕاگەیندراوی نوێ سەبارەت بە تووشبوونی چەند کەسی دیکە لە هەولێر بە کۆرۆنا

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2020 17:54

پەیامی کورد     ...    ڕاگەیندراوی نوێ سەبارەت بە تووشبوونی چەند کەسی دیکە لە هەولێر بە کۆرۆنا

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤیرووسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران.

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، پیاوێک تەمەن ٤٩ ساڵ و ئافرەتێکی تەمەن ٢٣ ساڵ و کچێکی ١٤ ساڵ لە قەزای سۆران لە گەڕەکی ٢٦ گوڵان تووشی ڤیرووسەکە بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تووشبووی چوارەم پیاوێکی تەمەن ٦٧ ساڵییە لە ناحیەی سمیلان. تووشبووی پێنجەم کوڕێکی تەمەن ١٨ ساڵییە لە تەلار سیتی لە ناحیەی کەسنەزان، لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە. ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووەکانی پێشوون.

Paylas: