ڕاگەێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە سەر نوێکردنەوەی گرێبەستی سەرجەم کارمەندانی گرێبەست
پەیامی کورد ... وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، وەزیری دارایی واژۆی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان کردوە.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی رابردوودا، واژووی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست كردوە.ئەمە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لو ١٣ی تشرینی دووهەم ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی لە بارودۆخی کارمەندانی گرێبەست پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی دواتر دەرئەنجامی بەدواداچوونەکە بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران به‌گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن، به‌شێكیان زیاتر له ١٠ ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر كاركردنیاندا.
له‌ساڵی ٢٠١٤ه‌وه به‌هۆی بڕینی پشكی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداو دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی داعشه‌وه، پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له‌هه‌رێمی كوردستان بەشێوەی ئاشکرا راگیرا، ساڵانه‌ش هه‌زاران خوێندكار زانكۆ و په‌یمانگا ته‌واو ده‌كه‌ن و بێکار دەمێننەوە.