ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەبارەت ئاماری گشتی تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا
پەیامی کورد ... ڕاگەێندراوی وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان سەبارەت ئاماری گشتی تووشبوان و قوربانیانی کۆرۆنا
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوانی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ١٦ كه‌س كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٩٥ تووشبووی نوێ تۆماركراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٦ هاووڵاتی كه‌ره‌نتین كراون، له‌ئێستاشدا هه‌زار و ١٥ هاووڵاتی له ٢٠ شوێنی جیاوازی كه‌ره‌نتینه‌كان ماون، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا دو هه‌زار و ١١٣ پشكنین ئه‌نجامدراوه، كه ٩٠٨ پشكنینیان له‌هه‌ولێر، ٥٩٢ له سلێمانی، ٤٠٩ له‌دهۆك، ٢٠٤ پشكنینیشیان له گه‌رمیان بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم راشیگه‌یاندوه، ١٩٥ تووشبووی نوێ تۆماركراون كه ٣٠ تووشبوویان له هه‌ولێر بوون، ١٠٠ تووشبوویان له سلێمانی ده‌ستنیشانكراون كه (٦٢ له توشبویان له گه‌رمیان) بوون، سێ له دهۆك ده‌ستنیشانكراون، له‌به‌رامبه‌ریشدا ٢٩ تووشبووی ڤیرووسه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه كه ٢٤ كه‌سیان له‌هه‌ولێر، سێ له دهۆك و دو كه‌سیشیان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا به‌هۆی كۆرۆناوه ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه كه كه‌سێكیان له‌هه‌ولێر، ١٢ له سلێمانی، یه‌كێكیشیان له گه‌رمیان بوو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگهێندراوهكهی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی هه‌رێم، كۆی گشتی تووشبوانی ڤیرووسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و ٨٧٤ تووشبوو، له‌نێویاندا ١٤٩ مردن هه‌یه، هه‌زار و ٥٤٣ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤیرووسه‌كه بوون چاكبوونه‌ته‌وه.