ڕاگەێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە سەر کوژرانی قاسم سلیمانی
پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كوشتنی قاسم سلێمانی به كردار و په‌رچه‌كردار وه‌سفده‌كات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركووك و قائیم و به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌ێندراوێكی له‌باره‌ی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكرده‌وه، دوپاتیكردۆته‌وه "ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك و قائیم و به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، ئاماژه‌ن بۆ ئاڵۆزبوونی زیاتری بارودۆخی عێراق و كردار و په‌رچه‌كرداری چه‌ندباره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه له‌سه‌ر خاكی عیراق ته‌سفیه‌ی حیساباتی ووڵاتان بكرێت و سه‌روه‌ری عیراق پێشێل بكرێت، كه له ئاكامدا سه‌ردار قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و هاوڕێكانیان بوونه قوربانی، كه هه‌ردووكیان ڕۆڵی به‌رچاویان له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هه‌بوو.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشی وایه، نابێت عیراق بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی ووڵاتان، بۆیه داوا ده‌كات كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕێز له عیراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بگیرێت، به‌و پێیه‌ی به‌رده‌وامی ئه‌و ئاڵۆزی و كردار و په‌رچه‌كردارانه، عیراق و ناوچه‌كه به‌ره‌و هه‌ڵدێر و ئایینده‌یه‌كی نادیار ده‌بات و ده‌بێته هۆی زیندووكردنه‌وه و به‌هێزكردنی هێزه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كانی وه‌ك داعش.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كات، له‌م دۆخه ئاڵۆز و هه‌ستیار و مه‌ترسیداره‌دا، ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆیاندا بگرن و ڕێگه له په‌ره‌سه‌ندنه مه‌ترسیداره‌كان بگیرێت.