ڕاگەێندراوی ئاسایشی گشتی هەولێر
پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی راگه‌یاند، كه پێنج ئه‌ندامی یه‌ك خێزانی له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی هه‌ولێر، كوشتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر:
رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له نزیک گوندی (پیرڕه‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه دۆزراونه‌وه که به گوللـه کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که ده‌ستیشان بکرێت و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (ف . ک . ر) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه به کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که پێکهاتوون له باوک و دایکێک و سێ له منداڵه‌کانیان، که ئه‌م خێزانه کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (ف . ک . ر) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به گوللـه کوشتووه، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سولین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه به‌رده‌وامه و له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
٢٠١٩/١٠/٤