TR KU SO
FB X
Kurdistan

کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت

Navas Jan
Admin
📅 23 Kasım 2020 16:17

پەیامی کورد ... کۆنفرانسی ئابووری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ و سبەینێ سێشه‌ممه‌ ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٠، بە شێوەی ئۆنلاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمریکیانەی کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن كۆنفرانسەكە بەرێوەبچێت و تاوتوێی چۆنیەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک ئایندەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عیراق لە بواری وزە بكرێت.

 

بەگوێڕەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا تێبینی و خواستی بەشداربووان تۆمار دەکات و بەشداری لە گفتوگۆکان دەکات.

 

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان دووچاری قه‌یرانێكی قووڵی دارایی بووه‌ته‌وه‌ و به‌جۆرێك كه‌ تا ئێستا نه‌یتوانیوه‌ مووچه‌ی مانگی 10 فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ مووچه‌ی پێنج مانگیش له‌م ساڵدا پاشه‌كه‌وت كراوه‌.

Paylas: