TR KU SO
FB X
Kurdistan

گەنجێکی کورد ناوی چووە کتێبی گێنسەوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Nisan 2023 20:59

پەیامی کورد...گەنجێکی کورد ناوی چووە کتێبی گێنسەوە

دوای ئەوەی گەنجێکی شاری دهۆک توانیی ژمارەیەکی پێوانەیی لە شناو تۆمار بکات، ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار کرا.

جه‌رجیس ره‌شید لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،من ساڵی 2017 لە ئیمارات دوو هەزار و 501 شناوم کرد و وەکوو ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرا. 58 شناو لەسەر پەنجە کە 30 کیلۆگرام ئاسنیش لەسەر پشتم بوو. هەروەها دوو ڕیکۆردی دیکەم شکاندووە کە توانیومە 54 شناو لەسەر پەنجە لە ماوەی یەک دەقەدا بکەم کە 30 کیلۆگرام ئاسنیش لەسەر پشتم بوو. پێش من هیچ کەسێک ئەو ڕیکۆردەی نەشکاندووە، بەو ئەنجامانە توانیومە ناوی خۆم وەک گەنجێکی کورد لە کتێبی گینسدا تۆمار بکەم.''

ئەو گەنجە دهۆکییە دەشڵێت: ''لەناو حەوت ملیار مرۆڤدا تەنیا سێ کەس دەتوانن ڕیکۆردی شنا بشکێنن، کەسێک لە ئەمریکایە. یەکی دیکە لە بەریتانیایە و منیش لە هەرێمی کوردستانم. چوار بڕوانامەی کتێبی گینس گەیشتوونەتە دەستم و دوو بڕوانامەی دیکەش ماوە کە بەزوویی دەگەنە دەستم و دەبمە خاوەنی شەش بڕوانامە و بەرنامەشم بۆ ئەوە هەیە کە لە داهاتوودا ڕیکۆردی دیکە تۆمار کەم.''

ئاماژەی بەوەش دا کە ''بە دڵگرانییەوە دەڵێم گەنجانی ئێمە باوەڕیان بە خۆیان نییە، ئەگەرنا گەنجانی ئێمە دەتوانن لە زۆر بواردا ڕیکۆرد بشکێنن.''

گوتیشی: ''من وەکوو نوێنەری فەرمیی گینس لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەستنیشان کراوم، هەرکەسێک پێویستی بە هاوکاری بێت پشتیوانیی دەکەم بۆ تۆمارکردنی هەر ڕیکۆردێکی نوێ لەلایەن گەنجەکانمانەوە. ئامانجی من خزمەتکردنی وڵاتەکەمە و دڵخۆشم بەوەی کە وەکوو گەنجێکی کورد توانیم ئەو ناوە تۆمار بکە.''

Paylas: