Kurdistan
پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی تووشبوون و مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێنج كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١٤٠ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٩٧٢ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و پێنج كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
تا ئێستا ١٠٤ هه‌زار و ١٩٥ كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه ٧٨ هه‌زار و ٤٠ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، سێ هه‌زار و ٤١٥ كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه و ٢٢ هه‌زار و ٧٤٠ كه‌سیش له ژێر چاودێریدان.