TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

Navas Jan
Admin
📅 18 Aralık 2021 17:13

پەیامی کورد … ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ شەممە، بینای ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە هەولێر ئاگری گرت و لەو بارەیەوە ئەنجومەنەكە ڕایدەگەیەنێت: خۆشبەختانە ئەو رووداوە هیچ زەرەری گیانی نەبووەو تەنیا زەرەری مادی لێكەوتۆتەوە.

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18/12/2021 ئاگر لە ژووری دادوەرێكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەی ئەنجومەنی دادوەری دەكەوێتەوەو دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكانی ئاگركۆژینەوەو گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەكە، ئاگرەكە دەكوژێنرێتەوە و كۆنترۆڵ دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: خۆشبەختانە ئەو رووداوە هیچ زەرەری گیانی نەبووەو تەنیا زەرەری مادی لێكەوتۆتەوە، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان رادەگەیەنێت كە لێژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ ئەو رووداوە پێك دێنێت و دواتر ئەنجامەكان رادەگەیەنرێت

Paylas: