TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی هاوسەرگیریی مسیارەوە فەتوای دا

Navas Jan
Admin
📅 31 Ağustos 2022 17:08

پەیامی کورد... ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەبارەی هاوسەرگیریی مسیارەوە فەتوای دا

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ڕایگەیاند،»هاوسەرگیریی مسیار پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییە و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسندی نازانین».

ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەتوایەکەدا بڵاوی کردەوە،»لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پرسی هاوسەرگیریی مسیار لە چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە بووە مژاری ڕۆژ و هاووڵاتییانیان بەو بابەتەوە سەرقاڵ کرد».

بۆیە ئەنجوومەنەکە دەڵێت، «ئێمە لە ئەنجوومەنی باڵای فەتوای یەکێتیی زانایان سەرنجی موسڵمانان و هاووڵاتییان بۆ ئەو ڕاستییە ڕادەکێشین، کە ئەو زەواجە پێچەوانەی عورفی کۆمەڵگای کوردییە و بۆ کۆمەڵگای ئێمە گونجاو نییە و بە پەسەندی نازانین بە هۆی نەگونجاندنی لەگەڵ مەقاصیدەکانی هاوسەرگیری لە ئیسلامدا».

ڕاشیگەیاندووە،»داواکارین لە زانایانی ئایینی خۆیان لە ئەنجامدانی گرێبەستی ئەو هاوسەرگیرییە بە دوور بگرن».

Paylas: