TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی تازە بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ھێزی پێشمەرگەی ڕاگەیاند

سارا
Yazar
📅 16 Temmuz 2019 15:17

پەیامی کورد    ...     جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان دەڵێ، بەپێی ڕێنمایی نوێی ئەنجوومەنی وەزیران، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەپێی چەند مەرجێك دەبێت، لەوانە بڕوانامە، بەڵام ئەو رێنماییانە پێشمەرگەی دێرین ناگرێتەوە و ئەوان بێ مەرج پلەیان بەرز دەبێتەوە.

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپراسیۆنەكان ڕاگەیاند: "ئەنجوومەنی وەزیران رێنمایی تازەی بۆ پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگە دەركردووە و لە ئێستادا كار بەو رێنماییە نوێیانە دەكرێت، پلەبەرزكردنەوەی ھێزی پێشمەرگەش بەپێی بڕوانامە دەبێت و بۆ ئەوەی پلەشی بەرز بكرێتەوە، پێویستە پۆستێكی ھەبێت، بۆیە مەرجدار كراوە و ھەر پێشمەرگەیەك كاتی پلەبەرزكردنەوەی ھاتبێت، بەپێی ئەو رێنماییانە پلەی بەرز دەكرێتەوە".

بە گوتەی لیوا قارەمان، ئەو رێنماییە تازانە پێشمەرگە دێرینەكان ناگرێتەوە و ھەر پێشمەرگەیەك پێش ساڵی ١٩٩١پێشمەرگە بووبێت، رێنماییەكان نایگرێتەوە و ئەوەی دوای ئەو ساڵەش بووەتە پێشمەرگە، بەپێی رێنمایی تازە پلەی بەرز دەكرێتەوە.

Paylas: