TR KU SO
FB X
Kurdistan

گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی دەكرێت

سارا
Yazar
📅 22 Eylül 2019 19:32

پەیامی کورد    ...    وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردن لە هەرێمی كوردستان، نموونەیەكی پێشكەوتووە لە ناوچەكەدا و گەشەی زیاتری پێ دەدەن. دەشڵێ، بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەت، گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئایینی دەكرێت.

 پشتیوان سادق،وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "لەگەڵ هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی شێواند و لەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعشدا بوون، پێكەوەژیانی ئایینە جیاوازەكان كەوتە مەترسییەوە و ئەو پێكەوەژیانەی لە ناوچەكان بەرقەرار بوو، كۆتایی پێ هێنا، بەڵام خۆشبەختانە لە هەرێمی كوردستان پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی، ڕەگوڕیشەی داكوتاوە و تۆكمەیە".

وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی گوتیشی: "هەرێمی كورستان خاوەن فەرهەنگێکی پێشكەوتووی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنە لە ناوچەكەدا، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو  تایبەت بە بێڕێزیكردن بە ئایینە جیاوازەكان رووی نەداوە، ئەوەی كراوە لە دەرەوەی سنووری دەسەڵاتی حكوومەتی هەرێم بووە، لە ژێر دەسەڵاتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و لایەنەكانی تر سووكایەتی بە ئایینە جیاوازەكان كراوە، بەڵام ئێمە لە هەرێمی كوردستان هەرگیز ڕێگە نادەین ئەو پێكەوەژیانەی هەیە، بخرێتە مەترسییەوە، بەڵكوو گەشەی زیاتری پێ دەدەین".

د. پشتیوان ئاماژەشی دا: "لە وەزارەت سەرقاڵی ئامادەكردنی پلان و بەرنامەیه‌كی تۆكمەین بۆ ڕێكخستەوەی كاروباری مزگەوتەكان و چارەكردنی گرفتەكانیان بە شێوەیەكی یاسایی و هەمیشەیی، كە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیاندا بێت، بەپێی یاسا بەركارەكانی وەزارەتیش گۆڕانكاری لە شێوازی بەڕێوەبردنی مزگەوتەكان و مامۆستایانی ئائینیدا دەكەین".

Paylas: