TR KU SO
FB X
Kurdistan

گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران

Navas Jan
Admin
📅 23 Mart 2022 00:26

پەیامی کورد...گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە سۆران

دوو منداڵی سێ ساڵان له‌ ئه‌نجامی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ماڵیان سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 22ی ئازار، له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی به‌ختیاری شارۆچكه‌ی سۆران ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویداوه‌.

به‌ گوێره‌ی ئەو زانیارییانەی بڵاو بوونەتەوە، هه‌ریه‌ك له‌ "یادگار یونس" و "شایستە ئەحمەد" کەتەمەنیان سێ ساڵان بووە، لەم ڕووداوەدا سوتاون و گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بەرگری شارستانی، بە هۆی هەڵچوونی سۆپای نەوت و نزیکی لەپەردەی پەنجەرەی ماڵەکە ئاگرەکە بڵاوبووه‌تەوەو بەهۆیەوە دوومنداڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

Paylas: