Kurdistan
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 15ی 1ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەڕێژەی لەسەدا یەک بەرزبووەوە، ئەوەش بەهۆی پێشبینی خاوبوونەوەی ئابوری لە جیهاندا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز ، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 59.80 دۆلارە و 81 سەنت بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە رێژەی لەسەدا 1.4 بە بەروارد بە نرخی پێشووی.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی ڕۆژئاوای ئەمریكا بە 51.21 دۆلار و بە ڕێژەی لەسەدا 1.4 بەرزبووەتەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوت بەهۆی پێشبینییەکانی خاوبوونەوەی ئابورییە لە جیهاندا، هەروەها پێدەچێت پاشەكشەی ئابووری ببێتەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو.