TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئینسان نابێ بێ حۆرمەت بێ !!!

سارا
Yazar
📅 22 Mart 2019 20:06

پەیامی کورد  ...  ئێستا لە ناو شاری موسڵ، سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكی پەرلەمان كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەن

دوای ئەوەی بەرهەم ساڵح گەیشتە مووسڵ، بەشێوەی مەیدانی بەدواداچونی لەسەر رووداوی نقومبوونی بەلەمەكەی ڕۆژی رابردوو دەستپێكرد.

بەپێی زانیارییەكان لە سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەرهەم ساڵح ەوە ڕایگەیاند ، شەوی ڕابردوو بەڕاوێژ لەگەڵ ، عادل عەبدولمەهدی گەیشتووەتە شاری مووسڵ بۆ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشكراشیكرد، كە بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ لەگەڵ گەیشتنی بۆ شاری موسڵ بەشێوەیەكی مەیدانی لێكۆڵێنەوەكانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی شارەكە دەستپێكردوە و لە نزیكەوە چاوی بە كەس وكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و ئەو كەسانەی ڕزگاریان بوە سەردانیان دەکات ، بەڵام لە لایەن ئەو خەڵکەی کە هاتبوونە پێشوازی بەردباران کرا و هەڵوێستان بەرامبەر بە بەرهەم ساڵح پێچەوانە دەرکەوت لە بەر ئەوەی ئینسان نابێ بێ حۆرمەت بێ ".

 

Paylas: