TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە ڕادەگیرێت

Navas Jan
Admin
📅 12 Mayıs 2021 02:36

پەیامی کورد … ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە ڕادەگیرێت

 

بڕیارە لە سبەی پێنجشەمەوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی ٢٤ كاتژمێر ڕابگیرێت و قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانیش بۆ ئێران تا ٢١ی ئەم مانگە درێژكرایەوە.

 

ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاندووە،” ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت، و ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشكرد،” ئێران قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانی بۆ وڵاتەكەی تا 21ی مانگ درێژكردەوە، و تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدات كە بە مەبەستی نەخۆشی یان خوێندن سەردانی وڵاتەكەی دەكەن “.

 

لە ڕۆژی ٢٥ی شوباتی ئەمساڵەوە، بەچەند قۆناغێک بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاریی نێوان هەرێم و ئێران دراوە و دواتر نوێکراوەتەوە، تەنها ڕێگە بەو کەسانە دەدرێت، كە هەڵگری ڤیزای نەخۆشین، یاخود خوێندکارن.

Paylas: