ئەو كافتریایەی لە هەولێر سرودی بەعسی لێدابوو خاوەنەكەی دەستگیر كرا
پەیامی کورد … ئەو كافتریایەی لە هەولێر سرودی بەعسی لێدابوو خاوەنەكەی دەستگیر كرا
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا بە دەستگیر كردنی خاوەنی ئەو كافتریایەی كە سرودی بەعسی لێدابوو و كافتریاكەش دابخرێت و رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە لەنێو كافتریایی "پەرمی جیانۆ"لە شاری هەولێر بەئاشكرا سرودی رژێمی بەعس بەخش دەكرا، پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا خاوەنكەی دەستگیر بكرێت و كافترایاكەش دابخرێت.
رونیشكراوەتەوە، هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكە دڵنیادەكەنەوە، ئەوانەی ئەمجۆرە كارانە دەكەن بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەكی نیشتیمانی و نەتەوەیی و پیرۆزی خوێنی شەهیدان و تێكۆشانی گەلەكەمان كار دەكەن.
پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو كەسانە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتكردنی هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەك لێیان قەبوڵ ناكرێت و رووبەڕووی رێكاری یاسایی و سزادان دەكرێنەوە.