ئاوی ئەم ناوچەیە لە لایەن ئێرانەوە دەگیرێتەوە
پەیامی کورد ... ئاوی ئەم ناوچەیە لە لایەن ئێرانەوە دەگیرێتەوە
چه‌ند ساڵێكه ئێران چه‌ند به‌نداوێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ئه‌و ئاوانه درووست كردووه کە ده‌ڕژێنه ناو خاكی باشووری كوردستان و ساڵانه له وه‌رزی هاوین ده‌ست ده‌كات به گلدانه‌وه‌ی ئاو، ئه‌مساڵ ئاستی ڕژانی ئاوی بۆ به‌ندئاوه‌كانی كوردستان سفر كرد.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌نداوه‌كانی كوردستان له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ڕایگه‌یاند: "ماوه‌ی چوار ڕۆژه كۆماری ئیسلامی ئێران ئاستی گرتنه‌وه‌ی ئاوی گه‌یاندووه‌ته سفر و هیچ بڕه ئاوێك ناڕژێته ناو به‌ندئاوه‌كانی هەرێمی كوردستان."
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌و جووتیارانه‌ی لەسه‌ر ڕێڕه‌وی ئاوی ئێران بۆ نزیك به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و ده‌ربه‌ندی ڕانیه كشتوكاڵیان كردووه، كشتوكاڵه‌كه‌یان وشك ده‌بێت، كێشه‌یه‌كی گه‌وره به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌گه‌ر بێت و به‌رده‌وام ئێران ئاو بگرێته‌وه."
ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی ماسی به‌هۆی وشكبوونی ئاو له‌ناو چوون و ژینگه‌ی ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ ڕووبه‌ڕووی كه‌مئاوی ده‌بنه‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و ناوچانه‌ی پشتیان به ڕێڕه‌وی ئه‌و ئاوه به‌ستبوو کە ده‌ڕژایه ناو ده‌ربه‌ندی ڕانیه و به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان".
ناوبراو زیاتر گوتی: "به گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه كێشه بۆ پڕۆژه‌ی ئاوی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌واوی ئه‌و جووتیارانه‌ی كشتوكاڵ و باخیان هه‌یه و پشتیان به‌و ئاوه به‌ستووه بۆ ئاودانی".
"له‌گه‌ڵ كۆنسووڵی ئێران له هه‌ولێر قسه‌مان كردووه، داوای به‌ردانه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌مان كردووه، وه‌زیری كشتوكاڵ دوێنێ له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی ئێران قسه‌ی كرد و ناڕه‌زایه‌تیی پێ ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ئاو بابه‌تێكی سیادییه و ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق له ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسییهكانییهوه چاره‌سه‌ری بكات." ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وای گوت".
هێمای بۆ ئه‌وەش كرد: "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا كاركردنی له 17 به‌نداو ڕاگرتووه به هۆكاری قه‌یرانی دارایی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیرووسی كۆرۆنا".