TR KU SO
FB X
Kurdistan

+ وێنە ... نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لێکرا

سارا
Yazar
📅 30 Mart 2021 18:53

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزە پێشوازی لێکرا 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا " ئێلیزە " و لەلایەن ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پێشوازی لێکرا و دەربارەی چەند پرسێک کۆدەبنەوە. 

بەپێی راگەێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی و ماکرۆن بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فەڕه‌نسا، دۆخی عێراق، هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی، په‌تای كۆڤید ١٩ و لێكه‌وته‌كانی، مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تاوتوێ ده‌كرێن.

بڕیاریشه‌ له‌ دیداره‌كه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی و ئیمانۆئێل ماكرۆن، باس له‌ گرینگی هاوكاری و هاوبه‌شیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش بكرێت.

 

Paylas: