TR KU SO
FB X
Kurdistan

+ وێنە ... سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایان دا بەردەوامە

سارا
Yazar
📅 15 Ocak 2022 20:02
پەیامە کورد     ...   سێ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا بێسەروشوێنن و گەڕان بە دوایان دا بەردەوامە

 گەڕان بەدواى سێ کۆڵبەرەکە لەسەر سنوورى ئێران و تورکیە بەردەوامە
 پێنجشەممە ٢٣ی بەفرانبار بەرامبەر بە ١٣ی جانیوەری ٢٠٢٢ ، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "بەهلوول سەیدانی‌فەرد" ، "بارزان مەهینی"  و "ئەسعەد سەیدانی‌فەرد"  خەڵکی گوندی "باوانـ"ـی ناوچەی مەرگەوەڕی ئۆرمیە ، بەهۆی کڕیوەی بەفر لە "دۆڵی بنار" بێسەروشوێنن و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە

تا ئێستا خەڵک بە دواى ئەم سێ کۆڵبەرەدا دەگەڕێن بەڵام نەیاندۆزیونەتەوە

سوپاى تورکیاش خەریکى گەڕانە بە دوایاندا بەڵام گەڕانەکە تا ئێستا بێ سوود بووە.

Paylas: