TR KU SO
FB X
Kurdistan

پەیوەندی تەلفوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا

Navas Jan
Admin
📅 23 Eylül 2020 16:37

پەیامی کورد ... پەیوەندی تەلفوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا

 

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆیان كرد.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەوبارەوە لە تویتێكدا ڕایگەیاند: ”خۆشحاڵ بووم کە لەگەڵ جەیمز کلێڤەرلی گفتوگۆم کرد. پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و بەریتانیا وەک هەمیشە زۆر گرنگن“.

 

هاوكات پێشوازی لە پشتیوانییەکانی بەریتانیا كرد لە گەیشتنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، ”کە پێویستە لە سەر بناغەی ڕێزگرتن لە یەکتر و بە پێی دەستوور بێت“.

 

لە لایەن خۆشیەوە جەیمز كلێڤەرلی، لە تویتێكدا رای گەیاند: ”پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوونەوە لە سەقامگیرییەکی درێژخایەن لە ناوچەکە“.

 

هەروەها نووسیویەتی: ”هەر ئێستا قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و هاوڕابووین بۆ کاری هاوبەش بە مەبەستی گەشتن بەم ئامانجەی سەرەوە“

Paylas: