ویندۆز ٧ هۆشداری دەداتە ده‌زگا و دامه‌زراوه حكوومى و ئه‌هلییه‌كانى عیراق
پەیامی کورد ... به‌هۆی مه‌ترسی هاككردنه‌وه، ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى هۆشدارى ده‌داته ده‌زگا و دامه‌زراوه حكوومى و ئه‌هلییه‌كانى عیراق له به‌كارهێنانى ویندۆزى ٧، كه له چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت راگرتنی پشتگیریكردنی ئه‌و سیستمه‌ی ئاشكراكرد.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆمپانیاى مایكرۆسۆفت له رۆژی ٢٢ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى ٢٠٠٩وه سیستەمى ویندۆزى ٧ى بڵاوكرده‌وه و پشتگیرى و نوێكردنه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى ١٠ ساڵ به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له ١٤ى كانونى یه‌كه‌مى ٢٠٢٠ پشتگیریكردنى ئه‌و سیستەمه‌ى راگرت.
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه، ڕاگرتنى پشتگیریكردنى واتاى ئه‌وه‌یه نوێكردنه‌وه‌ى ئاسایشى سیستەمه‌كه، كه هاوكاره له پاراستنى زانیارى و داتاكانى به‌كارهێنه‌ر چیتر به‌رده‌ست نابێت، هه‌روه‌ها هیچ هاوكارییه‌كى ته‌كنیكى بۆ ئامێره‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه نامێنێت، هه‌رچه‌نده به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت دواى ڕاگرتنى پشتگیرییه‌كانیش له‌سه‌ر به‌كارهێنانى سیستمه‌كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام زیاتر مه‌ترسى ئه‌منى و تووشبوون به‌ڤایرۆسى له‌سه‌ر ده‌بێت.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌لیكترۆنى باسى له‌وه‌شكردوه، پێویسته به‌كارهێنه‌ر واز له‌سیستەمى ویندۆزى ٧ بهێنێت و تازه‌ترین سیستەمى كۆمپانیاكه به‌كاربهێنێت، كه ویندۆزى ١٠یه، چوونكه به‌رده‌وام پشتگیرى ده‌كرێت و نوێكردنه‌وه‌ى بۆ دێت، هه‌روه‌ها ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى ده‌یانه‌وێت بۆ ماوه‌یه‌كى زیاتر ویندۆزى ٧ به‌كاربهێنن ته‌نها یه‌ك رێگه‌یان هه‌یه ئه‌ویش كڕینى تایبه‌تمه‌ندى ESUه (درێژكردنه‌وه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى سێکیۆریتى) بۆئه‌وه‌ى به‌رده‌وام ئاسایشى سیستەمه‌كه‌ى نوێبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و نوێكردنه‌وه‌یه‌ش كێشه‌ى ئه‌وه‌یه، كه ساڵ به‌ساڵ تێچوه‌كه‌ى زیاد ده‌كات.