ئەو پەنجانەی کە بۆ ژیانەوەی ژیان هەڵوەرین !!!
پەیامی کورد ... ئەو کۆڵبەرە بێ بەختەی کە بە هۆی سەرما بردووییەوە پەنجەکانی هەڵوەرین !!!
نەهامەتییەکانی ژیان بەرۆکی کوردی داماو بەرنادەن جا ئیتر جیاوازی نییە چۆن بێ ئەم کۆڵبەرە کوردە کە ناوی ئەحمەد ە و خەڵکی نوودشەی ناوچەی هەورامان سەر بە پارێزگای کرماشانە زستانی پار بە هۆی سەرما و سۆڵەوە لە ناو بەفرەکاندا گیر دەخوات و بەم هۆیەوە هەر دە پەنجەکانی تووشی سەرما بردوویی زۆر قووڵ دەبێت و بەرەبەرە بەم هۆیەوە دوای تێپەڕینی چەندین مانگ لەم کارەساتە پەنجەکانی بۆن دەکەن و یەک بە یەک هەڵدەوەرن
کێشی گەورە لێرەدایە هیچ بەرپرسێکی ئێرانی لە خەمی مەینەتییەکانی ئەم گەلەدا نییە و بە هۆی نەبوونییەوە ناتوانێ نەشتەرگەری ئەنجام بدات تاکوو لەم ئازار و ئەشکەنجەیەی کە تووشی بووە ڕزگاری ببێت .
ئایا دڵی مرۆڤی ، مرۆڤدۆست نە وەک کورد دۆست تا چەند دەتوانێ ئەم جۆرە لە ئازار و مەینەتییانە هەڵبگرێ ، لێرەوە وەکوو مرۆڤدۆستێک داوا لە گەلەکەمان دەکەین با دەستمان بۆ دەستی مرۆڤایەتی درێژ بکەین و نەتەوەیەکی بەشخوراوی دەستی دوژمن ی ناوخۆ و دەرەوە بقرتێنین و هەوڵ بۆ ژیانەوەی ژیان لە دڵی ئەم گەلە داماوەدا بدەین
وەک ستافی پەیامی کورد سوپاسی هەموو ئەو نەتەوەدۆستانەی گەلەکەمان دەکەین کە دەستی هاوکاری بۆ گەل و نیشتمانەکەیان درێژ دەکەن