TR KU SO
FB X
Kurdistan

چوار کۆڵبەر لە بەر هێرشی چەکدارانی ئێران بوونە قوربانی کە دوو کەسیان لە سەرما ڕەق بوونەوە

سارا
Yazar
📅 29 Ocak 2019 16:51

پەیامی کورد  ...  بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون و دوو کۆڵبەری دیکەش لەکاتی هەڵهاتن ڕێگایان ون کردووە و ڕەق بوونەتەوە.

لە ڕاپۆرتێکدا ئێوارەی دوێنێ دووشەممە " ٢٨ی جانیوەری ٢٠١٩ " ، لە گوندی بڕوێشکانێ سەر بە بەشی نەنۆڕی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بەر هێرشی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون کە ئێستا لە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.

دەستەیەکی دیکەی ئە وکۆڵبەرانە لە ترسی هێزەکانی ئێران لە ڕێگای سەرەکی لایان داوە و لە ئاکامدا ڕێگایان وون کردووە و دوو کەسیان بە هۆی سەرماوە گیانیان لە دەست داوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کۆڵبەرێکی دیکەش چارەنووسی نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ناوبراو بەردەوامە.

Paylas: