TR KU SO
FB X
Kurdistan

چوار لیوای تر دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

Navas Jan
Admin
📅 22 Eylül 2021 14:39

پەیامی کورد … چوار لیوای تر دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە

پرۆسەی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و چوار لیوای دیکە دەخرێنە سەر وەزارەتەکە.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمدا هاتووە، دوای یەکەکانی پشتیوانی یە و دوو، چوار لیوای تر ل یەکەکانی (70 و 80) دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، خشتەو لیستی میلاکات و تەشکیلاتی ئەو لیوایانە هاوشێوەی لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەت رێکخراونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە،رێکخستنەوەی هێزەکان پرۆسەی خستەن سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و هەنگاو بە هەنگاو لە چەند قۆناغێکدا جێبەجێدەکرێت.

Paylas: