TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە

Navas Jan
Admin
📅 03 Ekim 2020 20:34

پەیامی کورد ... کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە

 

هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

 

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی شەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “مێهدی زارعی” خەڵکی  شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.

 

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.

Paylas: