TR KU SO
FB X
Kurdistan

کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵات

Navas Jan
Admin
📅 30 Ağustos 2020 02:30

پەیامی کورد ... کوژرانی دوو سەربازی تورکیا لە سنووری نێوان باکوور و ڕۆژهەڵات

 

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، لەڕوبەڕوبوونەوەیەکەدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی کوژراون.

 

وەزارەتی بەرگری تورکیا لەبەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، پێکدادانەکە لە سنوری نێوان ئێران و تورکیادا بووە.

 

بە گوێرەی بەیاننامەکە پێکدادانەکە لە کاتێکدا بووە، گەریلاکانی پەکەکە ویستوویانە لەناو خاکی ئێرانەوە بێنە ناو خاکی تورکیاوە.

Paylas: