Kurdistan
کوژرانی ٧ ئەندامی داعش لە داقووق
پەیامی کورد ... کوژرانی ٧ ئەندامی داعش لە داقووق
ئێوارەی دوێنێ فڕۆکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سنووری داقووقی سەر بە پارێزگای کەرکووک، بۆردومانی تیرۆریستانی داعشیان کردووە و حەوت چەکداری داعش کوژراون.
ئێوارەی سێشەممە ١٢ی کانوونی دوومەی ٢٠٢١ تا درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆكەی هاوپەیمانان بۆ جاری دووەم لە یەک هەفتەی ڕابردوودا پێگە و حەشارگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری داقوق كردووەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکانی سەرباری كوژرانی حەوت چەكداری تیرۆریست، هاوكات تونێلێكی ١٠ مەتری تیرۆریستانیش ئاشكرا بووە كە بەمەبەستی خۆحەشاردان تیرۆریستان لەژێر زەوی هەڵیان کەندبوو.